٢ تشرینی دووەم ٢٠١٩ - ٠٩:١٦
موسەوی" : نەتەوەی عێراق ئیزن نادەن بیانیەکان کەڵکی ناڕەوایان لیی وەربگرن

وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێڕان بە ئاماژەدان بە گوڕانکاریەکانی ئەم دواییە لە عێراق وتی: خەڵکی ئەم وڵاتە ، ئیزنی کەڵکی ناڕەوا وەرگرتنی بیانیەکان بە بیانوی داواکاری جەماوەری نادەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - " سەیید عەباس موسەوی" وتەبێژی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی ئێران ڕۆژی پێنجشەممە لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەری سەدا وسیما بە ئاماژەدان بە برێک ناڕەزایەتی لە شارە جۆربەجۆرەکانی عێراق وتی: خەڵکی عێراق داواکاری گەلیکیان هەیە کە لە لایەن دەوڵەت وگروپە جۆربەجۆرەکان لەوان پارت وحزب وکەسایەتیەکانی ئەم وڵاتە ئەم داواکاریانە بە فەرمی ناسێندراون. موسەوی پێداگرت: بە بڕانە دەوڵەت ونەتەوەی عێراق وگروپە سیاسیەکان، ئەم پرس ومەسەلەیە چارەسەر دەکەن.

وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران هەروەها بە پیداگری لە سەر لەبەر چاوگرتنی بنەمای دەسوەرنەدان لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێران لە کاروباری ناوخۆی وڵاتان، وتی" : ئێران لەمەڕ وڵاتی دوست ودراوسێی عێراقیش پێبەندە بەم بنەمایە.

موسەوی وەبیری هێنایەوە: کۆماری ئیسلامی ئێران لەگەڵ نەتەوەودەوڵەتی عێراق پێوەندی باش وقوڵی هەیە ولە تەنیشت دەوڵەت ونەتەوەی عێراق بووە ودەمینێتەوە.

حەزرەتی ئایەتۆڵڵا خامنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیش ڕۆژی ڕابردوو چوارشەممە بە ئاماژەدان بە گەڵاڵەی دوژمنان بۆ گرتنی ئاسایشت لە بڕێک لە وڵاتانی ناوچە ، وتی: دلسوزانی عێراق ولوبنان بزانن سەرەتی وئەولەویەتی سەرەکیان ، چارەسەرکردنی ناهێوریە وخەڵکی ئەم وڵاتانەیش بزانن داواکاری ڕەوای ئەوان تەنیا لە چوارچیوەی داڕشتی یاسایی دابین دەکرێت.

بڕێک لە شارەکانی عێراق ولوبنان لە ڕۆژەکانی ئەم دواییە شایەتی خۆپێشاندانی جەماوەری لە ناڕەزایەتی دەربڕین  بە دۆخی ماڵیات وقەیرانی ئابووریە.

.........
340